ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار - سلێمانى ڕووى دا
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا باس له‌وه كراوه، له‌سه‌ر ڕێگاى كه‌لار - سلێمانى، ڕووداوێكى سه‌ختى هاتوچۆ له‌نێوان چوار ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانى (تانكه‌ر، پاس و دوو ئۆتۆمبێلى ئه‌ڵتیما) له جۆرى پێكدادان، ڕووى دا.
به‌پێى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانى هاتوچۆى گه‌رمیان، به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه كه‌سێك گیانى له‌ده‌ست داوه، هه‌روه‌ها 15 كه‌سى دیكه‌ش بریندار بوونه.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، ڕائید كارزان مه‌جید، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى گه‌رمیان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی یه‌كێتى ڕاگه‌یاندووه: "سه‌رجه‌م بریندارانى ڕووداوه‌كه قوتابین، له گوندى (زه‌ماوه‌نگه) بۆ (باوه‌نوور) ده‌ڕۆیشتن".
باسنيوز
