له‌ هه‌ولێر 517 ته‌نه‌كه‌ى بیبه‌رى توون له‌ناو بران

له‌ هه‌ولێر 517 ته‌نه‌كه‌ى بیبه‌رى توون له‌ناو بران
به‌ڕێوه‌به‌رى بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هه‌ولێر له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هەولێر 517 تەنەکەی بیبەری توونیان لەناو بردووه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/2/2020، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كردووه‌ته‌وه‌، تێیدا د. سه‌رهه‌نگ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕاى گه‌یاندووه‌: "تیمی چاودێریی تەندروستیی سەلامەتیی خۆراک توانییان 517 تەنەکەی بیبەری توونی ماوه‌به‌سه‌رچوویان لە سنووری شاره‌وانیی شەش لەزبڵدانی کانی قرژاڵە لەناو برد.

ده‌شڵێت: "تیمەکان ڕۆژانە لە پشکنینی شوێنە گشتییەکان کارگەکان بەردەوامن و بۆ ئەم مەبەستەش داوا لە هاووڵاتییان دەکەین، لەکاتی بینینی هەر سەرپێچیەک تیمەکانمان له‌ ڕێگه‌ى ژماره‌ ته‌له‌فۆنى (07504901363)وه‌ ئاگادار بكه‌نه‌وه‌".











باسنيوز

Top