سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەكات

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەكات
ئەمڕۆ سێشەممە11ی 2ی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆك بارزانی، پێشوازیی لە محەمەد عەلی ئەلحەكیم، وەزیری دەرەوەی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق تاوتوێ كران و رۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و چۆنیەتیی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكانی عێراق و بیروڕا لەبارەی بابەتی راسپاردنی سەرۆك وەزیرانی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو كۆبوونەویەدا جەخت لە جێبەجێكردنی داواكاریی خۆپیشاندەران و لەبەرچاوگرتنی داواكاریی هەموو پێكهاتەكانی عێراق كرایەوە.

هەڕەشەی هزری توندڕۆیی و ئەگەرەكانی بەهێزبوونەوەی داعش تەوەری تری ئەو دانیشتنە بوون.














باسنيوز

Top