مەسرور بارزانی: پشتیوانی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەندی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێت

مەسرور بارزانی: پشتیوانی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەندی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێت
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/2/11 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە محەمەد عەلی ئەلحەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق کرد و سەرۆکی حکوومەت لەو دیدارە جەختی کردەوە پێشوازی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەندی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بێت.

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە گرنگیی سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کرایەوە کە جێی رەزامەندیی زۆرینەی خەڵکی عێراق بێت و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەبێت.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو . سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا کە ئێمە پشتیوانی لە حکوومەتێک دەکەین کە پابەند بێت بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.









باسنيوز


Top