ئاگادارییه‌ك له‌باره‌ى تاقیكردنه‌وه به‌راییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئه‌زموونه‌كان ئاگادارییه‌كى بڵاو كرده‌وه تێیدا هاتووه: "ئاگادارى گشت قوتابییانى بەرایى (ته‌مهیدى) ده‌كه‌ینه‌وه، لەسەر ڕەزامەندیى وەزیرى پەروەردەى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕیار درا بە دواخستنى تاقیکردنەوە بەراییەکانى ساڵى خوێندنى 2019 - 2020 بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ".
باس له‌وه‌ش كراوه، تاقیکردنەوەی سێیەم (بابەتی بیرکاری)ی زانستی و وێژەیی و بابەتەکانی قۆناغی پیشەیی لە ڕۆژى 15/02/2020 ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە کاتژمێر 1ى دوای نیوەڕۆ بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێتەوە.
له‌باره‌ى هۆكارى دواخستنى تاقیكردنه‌وه‌كان، ئاماژه به‌وه دراوه، بەهۆی نالەباریی کەشوهەوای چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، کە ئاستەنگی بۆ قوتابییان لە ڕێگای هاتوچۆی نێوان شارەکان دروست کردووە.
باس‌نیوز
