شاره‌وانیی سلێمانى: ڕێگای نێوان كه‌ركووك - كۆمه‌ڵگه‌ى خاڵخاڵان كرایه‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەهۆی هەرسهێنانی شاخی (کەلەبەر)ەوە، ڕێگای نێوان کەرکووک - کۆمەڵگه‌ى خاڵخاڵان گیرا و ئاستەنگی بۆ ڕێگاکە دروست کرد".
باس له‌وه‌ش كراوه: "دەسبەجێ تیمەی شارەوانیی خاڵخاڵان بە هاوکاریی کۆمپانیای شکار گەیشتنە شوێنی مەبەست بۆ کردنەوەی ڕێگاکە، لەماوەیەکی کەمدا ڕێگاکە بە تەواوی خاوێن کرایەوە و هاتوچۆ تێیدا ئاسایی بووەوە".
باسنيوز
