دوکان.. شۆفێران لە مەترسییەک ئاگادار دەکرێنەوە
قائیمقامییەتی قەزای دوکان لە راگەیاندراوێکدا کە تێیدا شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی خراپی باری کەشوهەوا ئاستەنگی هاتوچۆ لە ڕێگەی قەرەسرد دروست بووە.
ئەوەش خراوەتە روو، "تیمەکانی شارەوانی کاری پاککردنەوەیان لەم ڕێگەیەدا ئەنجام داوە، بەڵام بەهۆی شاخاوی ڕێگەکە و خراپی کەشوهەوا لە چەند جێگەیەکدا ڕێگەکە بەستوویەتی و بووەتە ئاستەنگ، بۆیە داوا لە شۆفێران دەکەین تا ئاساییبوونەوەی ڕێگەکە، هاتوچۆ لەم ڕێگەیە نەکەن و خۆیان لە ڕووداوی نەخوازراو بە دوور بگرن".
باسنيوز
