له كه‌لار تۆمه‌تبارێك ویستوویەتی له به‌رانبه‌ر سێ هەزار دۆلار كه‌سێك بکوژێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى گه‌رمیان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بنکەی پۆلیسی ناحیەی ڕزگاری سەر بە (کەلار)، تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە بە نیاز بووە بە چەقۆ هێرش بکاتە سەر دووکاندارێک و بیکوژێت".
باس له‌وه‌ش كراوه، دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەدا نا کە کەسێک هانی داوە بۆ کوشتنی ئەو هاووڵاتییە و لە بەرانبەردا سێ هەزار دۆلاری پێ دەدات.
پۆلیسى گه‌رمیان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، ئێستا تۆمەتبار و ئەو کەسەی هانی داوە بۆ کوشتنی ئەو هاووڵاتییە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 432 بەند کراون.
لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.
باسنيوز
