به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى هه‌ولێر چه‌ند بڕیارێكى بۆ كارئاسانیی هاووڵاتییان ده‌ركرد
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ئاماژه‌ى به‌وه داوه، عه‌میدى ماف دیدار عومه‌ر قادر، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى هه‌ولێر، چه‌ند بڕیارێكى به مه‌به‌ستى كارئاسانیكردن بۆ هاووڵاتییان ده‌ركردووه، كه به‌م شێوه‌یه‌یه:
1 - جێبه‌جێكردنى بڕیارى پاره‌دانى سزاى هاتوچۆ به‌شێوه‌ی قست بێ هیچ پێشه‌كییه‌ك، كه پێشتر ده‌بوایه هاووڵاتی بڕى 250 هه‌زار دینار وه‌كوو پێشه‌كى بدات.
2 - له‌كاتى ئه‌نجامدانى كڕێن و فرۆشتن له‌سه‌ر هه‌ر ئۆتۆمبێلێك، كه پاره‌ى سزاى له‌سه‌ر بێت، ده‌توانرێت پاره‌كه نه‌درێت و بكرێت به قیست و بكه‌وێته سه‌ر لایه‌نى كڕیار، به مه‌رجێك ده‌توانرێت كه هه‌ردوولا (كڕیار و فرۆشیار) له‌سه‌رى ڕ‌ازى بن و كڕیار له هاتوچۆ به‌ڵێننامه بدات كه پاره‌كه له‌ماوه‌ى ساڵێكدا ده‌داته‌وه.
3 - له حاڵه‌تى به‌سه‌رچوونى ساڵیانه و كه‌ڵه‌كه‌بوونى بڕێكى زۆرى پاره‌ى سزاى هاتوچۆ، ڕێگا ده‌درێت به تازه‌كردنه‌وه‌ى ساڵیانه به مه‌رجێك خاوه‌ن ئۆتۆمبێل به‌ڵێننامه بدات كه له ماوه‌ى ساڵێكدا پاره‌ى سزاكان بداته‌وه، ساڵیانهكهشى بۆ ماوه‌ى ساڵێك نوێ ده‌كرێته‌وه.
4 - پشكنینى ئۆتۆمبێل له حاڵه‌تى كڕین و فرۆشتن كه پێشتر ته‌نیا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ پێ ده‌كرا، كرایه ماوه‌ى ساڵێك، كه ئه‌مه‌ش بۆ شۆفێران و هاووڵاتییان كارئاسانییه‌كى زۆر ده‌بێت.
باسنيوز
