13 کۆچبەرلە سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو بەفر گیانیان لەدەست دا

 13 کۆچبەرلە سنووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو بەفر گیانیان لەدەست دا
بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان شەوی ڕابردوو لە سنووری نێوان هەردوو پارێزگای وان لە باکووری کوردستان و پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ڕنووی بەفر و کڕێوە و سەرماوە 13 کۆچبەر گیانیان لەدەست داوە.

بەرپرسانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان و سەرچاوەکانی مافی مرۆڤ ئەم ڕووداوەکەیان پشتڕاست کردووەتەوە و ڕووداوەکە بە ڕوونی لە سنووری شاری چاڵدێرانی سەر بە ورمێ و نێوان وان ڕووی داوە.

باس لەوە دەکرێت 10 کەسیان ئەفغانی و سێ کەسیشیان خەڵکی کۆبانیی ڕۆژئاوای کوردستانن، بەڵام هەتا ئێستا ئەم زانیارییانە بە دروستی پشتڕاست نەکراونەتەوە و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی وان لەزاری ماڵباتی ئەو قوربانیانەوە ئەو زانیارییانەی خستووەتە ڕوو و دەگوترێت هەتا ئیستا تەرمی کۆچبەرەکان لەژێر ڕنووی بەفر دەرنەهێنراون و بەهۆی زۆریی بەفر و سەرماوە ناتوانرێت تەرمەکان دەربهێنرێن.

ماوەی نزیکەی یەک هەفتەیە شەپۆلێکی بەفر و سەرما و کڕێوە سنوورەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. ساڵانە لەو سنوورانە بەهۆی هەرەس و ڕوونی بەفرەوە دەیان کۆچبەر گیان لەدەست دەدە.



باسنیوز
Top