د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ستونى: بەرپرسی كاروباری عێراق لە بارەگای بارزانی: یه‌كده‌نگیی كوردستان زۆر گرنگه و ده‌بێ به یه‌ك پاكێج گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی داهاتووی عێراق بكەین
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م گوتیشی: "به‌داخه‌وه دۆخه‌كه ئاسته‌مه و سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ، کە له‌لایه‌ن فه‌تح و سائیروونه‌وه دیاری كراوه، به‌شێك له شیعه‌كان و خۆپێشانده‌رانیش پێی ڕازی نین، به‌رده‌وامیشن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان، بۆیه دیار نییه دۆخه‌كه به‌ره‌و كوێوه ده‌ڕوات و محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوی ناتوانێت دۆخه‌كه یه‌كلا بكاته‌وه و ئه‌و كه‌سه نییه عێراق له‌م قه‌یرانه ڕزگار بكات".
د. عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ڕایشیگه‌یاند: یه‌كده‌نگیی كوردستان زۆر گرنگه و ده‌بێ به یه‌ك پاكێج گفتوگۆ بكه‌ین و داوا بکەین ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرێت و شاندی هه‌ولێر و به‌غداش به‌رده‌وام گفتوگۆیان ده‌بێت."
جیا له پرسی ئیداری، هیشتا بودجه‌ی 2020ی عێراق له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نه‌نێردراوه بۆ په‌رله‌مانی عێراق، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه ڕێككه‌وتنی كردووه، كه ڕۆژانه 250هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بدرێته به‌غدا و له به‌رانبه‌ردا به‌غداش شایسته داراییه‌كانی كوردستان بدات، بۆ ئه‌م پرسه گرنگه ڕێككه‌وتنی سیاسی بكرێت، تا له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و ڕێككه‌وتنه هاوپێچ له‌گه‌ڵ بودجه‌ی 2020ی عێراق ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
هه‌رله‌م بارەیەوه, د. جه‌مال كۆچه‌ر, سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئه‌م كاندیده له عادل عه‌بدولمه‌هدی باشتره، چونكه له سه‌رده‌می عه‌بدولمه‌هدی, گۆڕانكاریی جوگرافی كرا و قسه‌ی نه‌كرد، گۆڕانكاریی ئیداری كرا و قسه‌ی نه‌كرد، میلیشیا به‌هێز كرا و قسه‌ی نه‌كرد، بۆیه ده‌بێ كورد ڕاشكاوانه قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رۆكوه‌زیرانه بكات و هێڵی گشتیی داواكارییەکانی بخاته ڕوو".
د. جه‌مال كۆچه‌ر گوتیشی: "چه‌ند داواكارییه‌كمان له به‌غدا هه‌یه، یه‌كه‌م قه‌واره‌ی كوردستان ڕێزی لێ بگیرێت، دووه‌م، سنووری كوردستان پارێزراو بێت، سێییه‌م، مووچه و بودجه و ئیمتیازاتی خه‌ڵكی كوردستان بپارێزرێت, چواره‌م، پرسی یاساییه، كه په‌یوه‌ندیی به قانوونی نه‌وت و گازه‌وه هه‌یه و، گرنگه به ڕاشكاوانه به به‌غدا بڵێین ئێمه نه‌وتمان هه‌یه و كۆمپانیاكان له كوردستانن، بۆیه ده‌بێ له‌و ڕووه‌وه موراعاتی كوردستان بكرێت، پێنجه‌م ده‌بێ كوردستان وه‌ك پێگه‌ی خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، نه كورسی".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ڕایشیگه‌یاند: "ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو کە كه‌س باسی كوردستان نه‌كات، ئێستا كوردستان له ناوچه‌كه‌دا ڕۆڵی هه‌یه و ناكرێ په‌راوێز بخرێت."
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "بڕیاره شاندی سیاسیی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گفتوگۆ لەسەر تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی 2020ی عێراق بکات."
باسنيوز
