بەرپرسێکی پارتی لە خانەقین: داعش بووەتە مەترسییەکی ئەمنی بۆ ناوچەکە
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، به‌رپرسی لقی 15ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕايگەیاند: "داعش جووڵه‌یه‌كی به‌هێزی هه‌یه له سه‌عدیه و قه‌ره‌ته‌پە و نه‌فتخانه جووڵه‌ی بەرچاویان هه‌یه و له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك وه‌ك گرووپ هێزی تۆكمه‌ی خۆیان ڕێك خستووه‌ته‌وه".
گوتیشی: "سوپای عێراقی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان ناكات و مه‌ترسیی كه‌وتنی ناوچه‌كەش هه‌یه، چونكه به ئاشكرا شه‌وانه هێرش ده‌كه‌ن و بازگه‌ی سه‌ربازی داده‌نێن و ئێستاش ترسێكی زۆر لای خه‌ڵك دروست کردووە".
هاوكات لەمبارەوە سه‌باح محه‌مه‌د، به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی كفری پارتی دیموكراتی كوردستان ڕايگەیاند: "پلانێك هه‌یه سوپای عێراق بێته نزیك ناوچەکانی "كفری، كۆكز و كوڵه‌جۆ" له‌م رۆژانه‌دا كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه هەبووە و ئه‌و پێشنیاره‌یان كردووه".
ئەو بەرپرسەی پارتی گوتیشی: "هێزی چه‌كداری بیانی هێنراونه‌ته ناوچه‌كه و له نزیك پێشمه‌رگه‌ش مه‌فره‌زه‌یه‌كی 20 كه‌سی چالاكییان كردووه".
راشی گه‌یاند: "میلیشیاکانی نه‌قشبه‌ندی و گرووپه‌كانی دیكه له‌و ناوچه‌یه چوونه‌ته ناو داعش و بۆشایی ئه‌منی لەو ناوچەیە سوودی بۆ ئه‌وان هه‌یه خۆیان رێك خستووه‌ته‌وه".
باسنيوز
