مەسرور بارزانی و شاندێکی حکوومەتی نەرویج پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد
لە دیدارەکەدا، دوا گۆڕانکارییەکانی عێراق و سوریا و پەرەپێدانی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و نەرویج تاوتوێ کرا.
نێردەی وەزارەتی دەرەوەی نەرویج ستایشی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ رۆڵی بنیاتنەرانەی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە و هێورکردنەوەی دۆخەکە. ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە رووی ئابووریی و بەردەوامبوونی هاوکاریی مرۆیی نەرویج بۆ پەنابەر و ئاوارەکانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی حکوومەتی نەرویجی کرد بۆ رۆڵیان لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کە ئێستا لە چەند ناوچەیەکی عێراق بوونەتە هەڕەشەیەکی جیددی بۆ سەر هاووڵاتییان.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا کە جگە لە هاوکاری و هەماهەنگی سەربازی، پێویستە هەوڵی نەهێشتنی ئەو فاکتەرانەش بدرێن کە یارمەتیدەرن بۆ گەشەسەندنی تیرۆر.
باسنيوز
