سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق كرد
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا.
هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی عێراق و ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق، جەختیش لەسەر چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەنگەوە هاتنی داواكاریی خۆپیشاندەران و سەقامگیریی عێراق كرایەوە.
لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا ئالوگۆڕ كرا و باڵوێزی ئەمەریكا لە عێراق ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە نزیككردنەوەی لایەنە كوردییەكانی سووریا بەرز نرخاند.
هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا و هەماهەنگیی بەردەوامی نێوانیان كرایەوە.
باسنيوز
