له شارێكى كوردستان 28 كه‌س به‌هۆى ڕنووى به‌فر گیانیان له‌ده‌ست دا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/2/2020، له ناوچه‌ى (میكس)ى شارى (وان) له باكوورى كوردستان، به‌هۆى ڕنووى به‌فره‌وه، 28 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا، كه 23یان كارمه‌ندى فریاگوزارى بوون.
به‌پێى زانیارییه‌كان، دوێنێ سێشه‌ممه ڕنوویه‌كى به‌فر له هه‌مان ناوچه‌دا ڕووى دابوو و ژماره‌یه‌ك كه‌سیش كه‌وتبوونه ژێر به‌فر و بێسه‌روشوێن بوون، ئه‌مڕۆ تیمه فریاگوزارییه‌كان بۆ ڕزگاركردنیان چوونه شوێنى ڕووداوه‌كه، به‌ڵام به‌هۆى ڕنوویه‌كى دیكه‌ی به‌فره‌وه، 23یان گیان له‌ده‌ست دا، باس له‌وه‌ش ده‌كرێ كه پێنج كه‌سى دیكه‌ش به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
باسنيوز
