وه‌زیرى پلاندانان: دەبێ سەرژمێریی گشتی بۆ پەرەپێدان و یەکسانیی کۆمەڵایەتی بێت
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستداندا هاتووە: "ئه‌مڕۆ چوارشەممه 5-2-2020 له دیوانى وه‌زاره‌تی پلاندانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و به سه‌رپه‌رشتیى د.دارا ره‌شید وه‌زیرى پلاندانان، كۆبونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى حكوومه‌تى هه‌رێم بۆ سه‌رژمێریى گشتى له عێراق و هه‌رێم به‌ڕێوه چوو".
له كۆبوونه‌وه‌یەدا راپۆرتى ئاماده‌كراوى نێوان هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێى كرا كه له كۆبونه‌وه‌كانى رابردووى نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆى له‌باره‌ه‌وه كرابوو. وه‌زیرى پلاندانان ڕاى گه‌یاند پرسى سه‌رژمێرى بۆ هه‌رێم گرنگه كه لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقەوە بڕیارى لێدراوه له هه‌موو كۆبونه‌وه‌كانى رابردووشماندا له‌گه‌ڵ به‌غدا به راشكاوى داخوازییه‌كانى هه‌رێممان پێ راگه‌یاندوون، به‌تایبه‌ت له ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى ناوچه دابڕیندراوهكان و هاتنى به‌لێشاوى ئه‌و ژماره زۆره‌ى هاووڵاتیانى عه‌ره‌ب و جێهیشتنى دانیشتوانى ره‌سه‌نى ناوچه‌كان.
د.دارا ڕه‌شید وتیشى: "ده‌مانه‌وێت دڵنیایى ته‌واو وه‌رگرین به شێوه‌یه‌ك مافى پێكهاته‌كانیش هاوشێوه‌ى كورد جێگیر بكرێت، چونكه جگه‌له كورد پێكهاته‌كانى تریش ترسیان له‌و سه‌رژمێرییه هه‌یه كه بە مه‌به‌ستى سیاسى و په‌راوێزخستن به‌كار نەهێندرێت، بەڵکوو بۆ په‌ره‌پێدان و پێشخستنى ئابووریى ناوچه‌كان و پیاده‌كردنى یه‌كسانى و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى".
دواتر ئاماده‌بوان تێبینى و را و سهرهنجهكانى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵ و مادانه خسته ڕوو كه گرنگن له‌و ڕێككه‌وتنه جێگیر بكرێت كه له نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى ئه‌نجامدانى سه‌رژمێریى گشتى له عێراق په‌سند ده‌كرێت و هاوكات به گرنگ زانرا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له ئاماده‌بون و چاودێرىكردنى پرۆسه‌ى سهرژمێرىدا ڕۆڵى زیاتر بگێڕن".
هاوکات وه‌زیرى پلاندانان داواى كرد ره‌شنووسى كۆبوونه‌وه‌كانى رابردووى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ده‌ره‌نجامه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵا ئاماده بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى له كۆبونه‌وه‌ى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا گفتوگۆى له‌سه‌ر بكرێت و هه‌ڵوێستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیارى بكرێـت بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى سه‌رژمێرى و چۆنیه‌تیى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه گرنگه.
باسنيوز
