لە سنووری كەركووك دەست بەسەر ژمارەیەك بۆمبی چێندراوی داعشدا گیرا

لە سنووری كەركووك دەست بەسەر ژمارەیەك بۆمبی چێندراوی داعشدا گیرا
بەپێی زانیارییەكان، هێزێكی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق، هەڵمەتێكی پشكنینیان لە گوندی (مەنسوریە)ی سەر بە پارێزگای كەركووك ئەنجام دا.

ئەوەش زانراوە، لە ئەنجامدا لەو گوندە دەست بەسەر 47 بۆمبی چێندراوی داعشدا گیراوە و پاشان بۆمبە چێندراوەكان لەلایەن ئەندازەی مەیدانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقەوە تەقێنرانەوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان جموجۆڵی داعش لە قەزاكانی "دووبز و حەویجە و داقووق"ی سەر بە كەركووك بەردەوامە و بەتایبەت لە شەواندا هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و گوندەكانی دەوروبەری كەركووك كە دواهەمینیان ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی سنووری ناحیەی ریازی سەر بە كەركووك بوو و پاشان تەرمەكانیان دۆزرایەوە.

لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكار ڕادەستی حەشدی شەعبی كرا و لەو كاتەوە جگە لە خراپیی دۆخی ئەمنی، جموجۆڵی داعشیش لە سنووری پارێزگاكە زیاد كردووە.









باسنیوز


Top