خاوه‌ن مۆلیده‌كانى سۆران ئاگادار ده‌كرێنه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/2/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى سۆران، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "ئاگادارى گشت خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانى سنوورى سۆران ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ كارپێكهرانى مۆلیده سه‌ردانى به‌شى یاساى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان بكه‌ن، به مه‌به‌ستى پڕكردنه‌وه‌ى به‌ڵێننامه كه به‌هیچ جۆرێك كارى سه‌رپێچى له‌سه‌ر تۆڕه‌كانى كاره‌باى نیشتمانى نه‌كه‌ن، چونكه ته‌نیا ئه‌وان په‌یژه‌یان لایه".
هه‌ر له ئاگادارییه‌كه‌دا خاوه‌ن مۆلیده‌كان له‌وه‌ش ئاگادار كراونهتهوە، بۆ ڕێگرىکردن لە دروست بوونى ڕووداوى نەخوازراو، مەرجەکانى بەرگریى شارستانى جێبەجێ بکەن، هەر خاوەن مۆلیدەیەک دواى ئاگادارکردنەوه پابەندى ڕێنماییەکانى بەرگریى شارستانى نەبوو، لێپێچینه‌وه‌ى پێویست لە به‌رانبه‌ریان دەگرینە بەر".
باسنيوز
