له هه‌ولێر كارگه‌یه‌كى دروستكردنى ماست داخرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5/2/2020، بەڕێوه‌بەرایەتیی کاروباری پاراستنی تەندروستیی هەولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا د. سه‌رهه‌نگ جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاى گه‌یاندووه: "تیمی تەندروستیی کارگەکان لە ئەنجامی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکین لە سنووری شاراوانیی بنه‌سڵاوه، یەک کارگەی دروستکردنی ماستیان داخست، نزیکەی 900 كیلۆگرام ماستیشیان له‌ناو برد".
ده‌شڵێت: "ئەم کارگەیە مەرجەکانی تەندروستی تیدا نەبوو، ئەو ماستەى دروستیان ده‌كرد، بەپێى ڕێنمایی تەندروستی دروست نەکرا بوون".
باسنيوز
