ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به‌دواداچوون بۆ كاری ڕێگریكردن له هاتنی غاز بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌كات
زیاد كاكه ڕه‌زا گوتی: "ئه‌مڕۆ له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لیژنه‌یه‌ك پێک هێنراوە، كه نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كانی تێدایه و سبه‌ی ده‌چینه چه‌مچه‌ماڵ و به‌دواداچوون له‌باره‌ی هۆكاری ڕێگریكردن له هاتنی غاز بۆ هه‌ولێر و دهۆك ده‌كه‌ین و ڕاپۆرتی خۆمان ئاماده ده‌كه‌ین و ده‌یده‌ینه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌ن و پێویسته ئه‌نجومه‌ن هه‌ڵوێستی هه‌بێت و بێده‌نگ نه‌بێت."
كاكه ڕه‌زا باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌مووان بینیمان كه چۆن ته‌قه له ته‌نكه‌ره‌كان ده‌كرا. ده‌رچوونی ته‌نده‌ری ڕه‌وانه‌كردنی غاز بۆ كۆمپانیایه‌كی دیكه كارێكی یاسایی و شه‌فافه و حه‌ق نییه كۆمپانیای دیكه ڕێگریی لێ بكات. چونكه ڕێگه قانوونییهكهی به‌و شێوه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی ده‌كرێت نابێ قبووڵ بكرێت، چونكه حكوومه‌ت هی هه‌رسێ لایه‌نی سه‌ره‌كیی هه‌رێمی كوردستان، واتا پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانە."
