ئاگادارییەک لە وەزارەتی ناوخۆوە

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ناوخۆوە
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرەمی کوردستان ئاگادارییەکە بۆ دازگاکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە.

بەپێی راگەیاندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە تێیدا سەرجەم دازگاکانی راگەیاندن لە هەرەمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە وەزارەتەکەیان کۆنفرانسێک رێک دەخات بە ناونیشانی (پاراستنی سەرو سامانی هاووڵاتییان ئەرکی هەموومانە) بۆ پەرەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ لە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی دانانی سیستەمەکی هاتوچۆی مۆدێرن لە هەرێمی کوردستان لە پێناو رێکخستنی رەگاوبانەکانی هەرێمی کوردستان و کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ.

ئەوەش خراوەتە روو، هەرکەسێک بیرۆکەیەکی هەبێت یان پسپۆربێت لەم بوارە لە رێگای ئەم ئیمەیلەوە (diwan@moi.gov.krd) پێشنیارەکانی پێشکەش بکات و ئەگەر ئارەزووی بەژداربوونی هەیە لەم کۆنفرانسە سیڤی خۆی راوانە بکات.













باسنیوز
Top