كەركووك.. دوای ڕفاندنی دوو هاووڵاتیی لەلایەن داعشەوە ئەمڕۆ تەرمەكانیان دۆزرایەوە
ئەوەش زانراوە كە ئەمڕۆ سێشەممە 4/2/2020، هێزێكی حەشدی شەعبی لە نزیك گوندەكە تەرمی دوو هاووڵاتییە ڕفێندراوەكەیان دۆزیوەتەوە.
جەبار مەلا عەلی، ئەندامی چڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان پێشتر ڕايگەیانبوو، هێزە عێراقییەكان رووبەڕووی داعش نابنەوە لە دەورووبەری كەركووك و بوونی ئەو هێزە ئەمنیانە كاریگەری نەكردووەتە سەر نەهێشتنی چالاكییە تیرۆریستییەكانی داعش.
گوتیشی، جموجۆڵی داعش لە سنووری كەركووك بۆ بۆشایی ئەمنی دەگەڕێتەوە، بۆیە ئەوان چالاكییان زیادی كردووە.
جموجۆڵی داعش لە قەزاكانی دووبز و حەویجە و داقووقی سەر بە كەركووك بەردەوامە و بەتایبەت لە شەواندا هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییە عێراقییەكان و گوندەكانی دەوروبەری كەركووك.
لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 كەركووك بە رێككەوتن لەگەڵ گرووپێكی خیانەتكاری ناو یەكێتیی ڕادەستی حەشدی شەعبی كرا و لەو كاتەوە جگە لە خراپی دۆخی ئەمنی، جموجۆڵی داعشیش لە سنووری پارێزگاكە زیاد كردووە.
باسنيوز
