كۆنترۆڵى جۆریی دهرمان: له ههولێر حەشارگەیەکی دەرمانی قاچاخ ئاشکرا کرا
ئهمڕۆ سێشهممه 4/2/2020، دامهزراوهى كۆنترۆڵى جۆریی دهرمان و پێداویستیی پزیشكی، ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "دوێنێ دووشهممه دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان بە هاوکاریى بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشى هەولێر و قایمقامیەتى قهزاى ناوەندیی هەولێر، دواى زانیارى بە بوونى دەرمانى قاچاغ و ڕێگەپێنەدراو، سەردانى کۆمپانیایهكى دەرمانی کرد لە شەقامى پزیشکان، دواى گەڕان پشکنین دەرکەوت کە خاوەن کۆمپانیاکە لە خانوویەکى کەلاوەى بەخێوکردنى مریشک و پەلەوەر لە گەڕەکى (هەولێرى نوێ)، بەشێوەی نایاسایی دەرمانەکانى شاردبووهوه".
باس لهوهش كراوه: "بە بڕیارى لێژنە، سەرجەم دەرمانەکان دەستیان بەسەردا گیرا و کۆمپانیاکەش داخرا، پەڕاوى لێکۆڵینەوەشى بۆ کرایهوە و بە توندترین شێوە سزای یاسایی دەدرێت".
دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان و پێداویستیی پزیشكی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، بە بینینی هەر زانیارییەک لەسەر دەرمانى نایاسایی لهڕێگەی ژمارەی (07507665623) ئاگاداریان بکەنەوە.
باسنيوز
