هه‌ولێر.. ئه‌و مێرمنداڵه‌ى به ڕووداوێكى هاتوچۆ بریندار بوو له‌لایه‌ن كه‌سوكارى دۆزرایه‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4/2/2020، محەمەد، كه باوكى منداڵه‌كه‌یه، به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "تا ئێستا ڕه‌وشى ته‌ندروستیی کوڕەکەمان باش نییە و لەژێر چاودێریی وردى پزیشكیدایە".
باسى له‌وه‌ش كرد: "کوڕەکەم تەمەنی 17 ساڵە، ماتۆی هەبوو، ماتۆرەکەی تێکچوو بوو، بردی چاکی بکات، بەڵام لەنزیك سناعە ئۆتۆمبێل لێی داوە".
باوكى منداڵه‌كه گوتیشى: "بە کارگوزاریی منداڵەکەم بە بێ دایک بەخێو کردووە و بە هیوای خودام منداڵەکەم چاک بێتەوە، هەم منداڵەکەم و هەم خۆشم، بێ دایک بووین".
باسنيوز
