پەرلەمانی کوردستان لێژنەیەکی لەبارەی کێشەی غاز پێک هێنا

پەرلەمانی کوردستان لێژنەیەکی لەبارەی کێشەی غاز پێک هێنا
لێژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە و لێژنەیەکی لەبارەی کێشەی غاز پێکهێنا.

لە پەرلەمانەوە ئاماژە بەوەش کرا کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی لێژنەی سامانە سرووشتییەکانی پەرلەمان کۆتایی ھاتووە کە تایبەت بووە بە کێشەی غازی ماڵان.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار دراوە، لێژنەیەک لەبارەی کێشەی غازی ماڵان پێکبهێندرێت و ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی شوباتی ٢٠٢٠، سەردانی گەرمیان بکەن بە مەبەستی بەدواداچوون لەبارەی ئەو کێشەیەی غاز کە هاتووەتە ئاراوە.

چاوەڕوان دەکرێت پاش چوونی لێژنەکە بۆ گەرمیان، ڕاپۆرتێک لەبارەی کێشەکە ئامادە بکرێت و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.

رۆژی یەکشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٠، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند کە ”کەسانێکی دەستڕۆیشتوو“ لە گەرمیان و سلێمانی، ڕێگە نادەن بڕە غازی پێویست بگاتە هەولێر و دهۆک و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە دەیانەوێ کۆمپانیای خۆیان پرۆسەکە لە ئەستۆ بگرێت، لە کاتێکدا کۆمپانیایەکی دیکە بەپێی یاسا، گرێبەستی ئەنجام داوە.

هەمان ڕۆژ مەحموود سەنگاوی کە فەرماندەی میحوەری گەرمەسێرە و لاهوور جەنگی لە ڕێگەی هێزێکەوە کە پۆڵادی برای لاهوور جەنگی سەرپەرشتی کردووە، ڕێگری لە گەیشتنی بڕە غازی هەولێر دەکەن.












باسنيوز


Top