ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر: دەنگۆیەکی ناڕاست بۆ داپۆشینی کردەوەی نایاسایی هێزێکی ناسراو بڵاو کراوەتەوە
ئهمڕۆ سێشهممه 4/2/2020، بهشى ڕاگهیاندنى پارێزگاى ههولێر ڕوونكردنهوهیهكى بڵاو كردووهتهوه و، تێیدا هاتووه: "بە مەبەستی داپۆشینی ئەو کردەوە نایاساییەی هێزێکی ناسراو لە ڕێگریکردن لە هاتنی غازی هاووڵاتیان کردی، هەندێك پەیج بڵاویان کردووهتەوە گوایە پارێزگاری هەولێر فەرمانی کردووە بە نەناردنی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی، ئەم هەواڵە نەک هەر درۆ و هەڵبەستراوە، بەڵکوو پێچەوانەکەی ڕاستە".
باس لهوهش كراوه: "هەردوو پارێزگاری هەولێر و سلێمانی ڕێکاری پێویستیان گرتە بەر بۆ چوونی هێلکە لە هەولێر بۆ سلێمانی، پارێزگاری هەولێر چوونی هێلکەی بۆ بەغدا ڕاگرت و داوای لە هەموو کارگەکان کرد، هێلکە بنێرنە سلێمانی، بۆ ئەم مەبەستەش قایمقامی ناوەند و بازگەکانی ڕاسپارد کە ئەوپەڕی ئاسانکاری بکەن، پارێزگاری سلێمانیش خۆی ئاگاداری وردەکاریی هەنگاوەکانە".
باسنيوز
