بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژمارەیەک ھاووڵاتی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیراون
د. نەورۆز عوسمان، سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان لە بەڕێوبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی ڕایگەیاند: "ھەرچەندە ھیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە، بەڵام ژمارەیەک ھاوڵاتی کە سەردانی وڵاتی چینیان کردووە، لەناو فڕۆکەخانەی شاری سلێمانی، وەکو میوان ڕاگیراون، بۆئەوەی بەشێوەیەکی بەردەوام پشکنینی پزیشکیان بۆ بکرێت".
گوتیشی: "ئەو شوێنەی کە بۆ ئەو کەسانە دیاری کراوە، نەخۆشخانە نییە بەڵکو میوانخانەیەکی گونجاوە، تەنھا لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و بۆ دڵنیایی ڕامانگرتوون، ئەگەر دەرکەوت کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوون، ئەوکاتە شوێنەکە بەجێدەھێڵن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤدا دوای 14 ڕۆژدا نیشانەکانی دەرکەوێت، ئێستا تیمێکی پسپۆڕی تەندروستی چاودێری وردی ئەو کەسانە دەکات، خۆشبەختانە تا ئێستا ھیچ گومانێک ناکەین کە ھەڵگری ئەو ڤایرۆسەبن، بەڵام چاودێری ئەو کەسانە دەکەین تائەوکاتەی دڵنیادەبین کە نیشانەکانی نەخۆشی کۆرۆنا لەو کەسانەدا بوونی نییە".
پێشتر تاهیر عهبدوڵا، بهڕێوهبهرى فڕۆكهخانهى نێودهوڵهتیی سلێمانى ڕایگەیاند: "بۆ ڕێگریكردن له بڵاوبوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕێوشوێنى توندمان دهست پێكردووه، بهجۆرێك تیمێكى تایبهت به ئامێری پشكنینی پێشكهوتوو له فڕۆكهخانه جێگیر كراوه و پشكنین بۆ سهرجهم ئهو گهشتیارانه دهكات، كه لهڕێگهى فڕۆكهخانهى سلێمانییهوه دهگهڕێنهوه ههرێمی كوردستان".
ماوەی دوو مانگ زیاترە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو لەوڵاتی چین بڵاوبووەتەوە، بەپێی خشتەی نوێی چاودێریکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە لە چین گەیشتووەتە 14 هەزار و 386 کەس.
باسنیوز
