لێژنەی پێداچوونەوە بە پلانی ستراتیژی بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی دروست دەکرێت
عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیران رایگەیاند، پێداچوونەوە بە پلانی ستراتیژی روبەروبونەوەی گەندەڵی دەکرێ، تاوەکو بگونجێ لەگەڵ ھێڵە گشتیەکانی کارنامەی کابینەی نۆیەم.
عەبدولەکیم خەسرەو هەروەها رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەکی باڵای بۆ پێداچوونەوە بەو پلانە پێکھێناوە و بڕیارە لێژنەکە لە ماوەی مانگێکدا کارەکانی تەواو بکات.
سەرۆکی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدوادچوون ئاماژەی بەوەش کرد، کە مانگی 3ـی ئەمساڵ (2020)، ئەنجوومەنی وەزیران پێداچوونەوەکە پەسەند دەکات.
ئەو پلانە سەرجەم سێکتەرەکان و فەرمانگە و وەزارەت و دامودەزگاکان دەگرێتەوە ولێژنەکە تا ئێستا دوو کۆبوونەوەی کردووە.
باسنیوز
