ڕانیە.. لە قوتابخانە و خوێندنگەکان ھەڵمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەڕێوە دەچێت
یووسف ناودەشتی، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی ڕانیە ڕایگەیاند: "بەمەبەستی خۆپارستن و گرتنەبەری ڕێکاری پێویست لە ناوەندەکانی خوێندن و بەدوربوونی قوتابیان لە ھەر حاڵەتێکی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بە ھەماھەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی ڕاپەرین، ھەڵمەتی وشیاری و پێدانی ڕێنمایی لە ناوەندەکانی خوێندن بەڕێوە دەبەین".
گوتیشی: "ھاوکات داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەر و ناوەندەکانی خوێندن دەکەین لەکاتی وەستانی "قوتابیان لە گۆڕەپانی ناوەندەکانی خوێندن ڕێنمایی و بەرچاوڕوونییان لەسەر ڤایرۆسی کۆڕۆنا پێ بدەن و بەپێی توانا و گونجانی ھەلومەرجی ناوەندەکەیان، کۆڕ و سیمیناری تەندروستی لەو بارەیەوە ئەنجام بدەن".
باسنیوز
