وه‌زاره‌تى دارایی داوایه‌ك ئاراسته‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ده‌كات
وه‌زاره‌تى دارایی بە نووسراوی ژمارە (600) كه لە (26/1/2019) ده‌رچووه، ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستانى كردووە، تێیدا داوای كردووە كە هاوكاریی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بكرێت بە لێخوشبوونی گومركییان لە هێنانی ئۆتۆمبێلێك.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا ئاماژە بە نووسراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرك كراوە، كە ناوەڕۆكەكەی باس لەوە دەكات ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەربگێرێت لە لێخوشبوونی گومركی بۆ ئەو خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ى كە دەیانەوێ ئۆتۆمبێلێك هاوردەی هەرێمی كوردستان بكەن، بە مەرجێك ئەو ئۆتۆمبێلەی كە دەهێنرێت بۆ تایبەتمەندیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان دروست كرابێت.
باسنيوز
