داوا دەکرێت ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوون بۆ ڕێگەگرتن لە گەیشتنی غاز بۆ هەولێر بکات
خه‌دیجه عومه‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان، رايگەیاند: ”هه‌ر رووداوێک نه‌خوازراو بێت و ئاسایی نه‌بێت، هەقوایە ئەنجوومەنی پارێزگا لەبارەیەوە کۆببێته‌وە“.
ڕوونیشی کردەوە کە ڕۆژی سێشەممە کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌یه، ”ئه‌جیندای کۆبوونه‌وه‌کە دیاریکراوه“.
جەختیشی کردەوە کە ده‌بێت ئەنجوومەنەکەیان به‌دواداچوون بۆ ڕووداوەکە بکات، چونکه ”نوێنه‌ری خه‌ڵکه و ده‌بێت ئه‌م رووداوه به‌دواداچوونی بۆ بکرێت“.
لەلایەن خۆیەوە به‌رزان حامید، سه‌رۆكى لێژنەی ئاسایش و ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ڕايگه‌یاند: "ڕفاندنى خاوه‌نى کۆمپانیای دابینكردنى بڕه غازى هه‌ولێر له سنوورى پارێزگاى سلێمانى، كارێكى هه‌ڵه‌یه و لێژنەکەمان به‌دواداچوونى جددى له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كات، تاوەکوو بزانین هۆكاره‌كه‌ى بۆچى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟".
جەختیشی کردەوە کە ناکرێت هیچ کەسێک له‌لایه‌ن خه‌ڵكى چه‌كداره‌وه ڕووبه‌ڕووى هێرشى ڕفاندن و ئازاردان ببنه‌وه، بۆیه ”ئه‌ركى هێزه‌كانى ئاسایشى و ناخۆیه كه ڕێگرى له‌و جۆره ڕووداوانه بكه‌ن، چونكه دواجار ئه‌و ڕووداوانه به جۆرێك به‌رده‌وام بێت، بارزگانه‌كانى دیكه ژیانیان پارێزراو نه‌بێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی شوباتی ٢٠٢٠، د. جووتیار عادل، گوتەبێژی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە کەسانێکی دەستڕۆیشتوو لە گەرمیان و سلێمانی، ڕێگری لە چارەسەرکردنی کێشەی غاز دەکەن و نایەڵن غاز لە کۆمپانیای (دانا گاز)ەوە بگاتە هەولێر و دهۆک.
پێشترهێزێکی سەر بە مەحموود سەنگاوی و برایەکی لاهوور جەنگی، خاوەنی ئەو کۆمپانیایەیان ڕفاندووە کە بڕیار بوو غاز بۆ هەولێر بگوازێتەوە و ڕێگریشیان لە گەیشتنی غاز بۆ هەولێر کردووە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە دەیانەوێت گرێبەستی گواستنەوەی غاز لە چەمچەماڵەوە بۆ هەولێر بە کۆمپانیایەکی خۆیان بدرێت.
باسنيوز
