مەسرور بارزانی و باڵوێزی سوید پەیوەندییەکانی هەولێر و ستۆکهۆڵم تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ یەکشەممە 2-2-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لارس رۆناس، باڵیۆزی نوێی سوید لە عێراق، کردووە.
لە دیدارێکدا، مەسرور بارزانی و لارس رۆناس گفتوگۆیان لەبارەی بارودۆخی عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە، کردووە.
هەر لەو دیدارەدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی نوێی سوید لە عێراق تیشکیان خستووەتە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و سوید بە تایبەت پەیوەندییە بازرگانییەکان.
باڵوێزی سوید ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بارزگانییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هاندانی وەبەرهێنەرانی سویدی بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان، دەربڕی.
لە بەشێکی دیدارەکەدا، مەسرور بارزانی هیوای سەرکەوتنی بۆ باڵوێزی نوێی سوید خواستووە و ستایشی رۆڵ و بەشداریی سویدی لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعشی کردووە.
باسنيوز
