کوێستان محەمەد: وەک وەزارەت بە وردی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی کرێکاران دەکەین

 کوێستان محەمەد: وەک وەزارەت بە وردی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی کرێکاران دەکەین


ئەمڕۆ یەکشەممە وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە سەردانی سلێمانی کردووە، لە پرێس کۆنفرانسێکدا چەند پرسێکی تایبەت بە کرێکارانی خستە روو.

لەمبارەوە کوێستان محەمەد لە پرێس کۆنفرانسێکدا گوتی: "ئەمڕۆ لەگەڵ چەند بەرپرسێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە سلێمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیمان کردووە و لێرە کۆبوونەوەیەکی فراوان لەگەڵ فەرمانبەرانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئەنجام دەدەین و ئەمەش بەشێکە لەو زنجیرە کۆبوونەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی کار ئەنجامی دەدەن".

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەش کرد: "ئەمە بەشێکە لەو زنجیرە کۆبوونەوانەی کە لە هەموو ئەو بەڕێوەبەرایەتی و بەشانەی کە لە سەنتەری پارێزگا و قەزاکان هەمانە و مەبەست لەم سەردانانە ئەوەیە کە ئێمە هەوڵ بدەین لیژنەکانی پشکنین لە هەردوو بەرێوەبەرایتی چالاک بکەین، کە بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی پشکنین دەکەن بۆ سەرجەم ئەو کۆمپانیا و مۆڵ و سەپەرمارکێت و میوانخانە و چێشتخانەکان بۆ ئەوەی بەدواداچوون بۆ مافی بیمە و دەستەبەری کرێکارەکان بکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی پەککەوتەیی، یان لە کاتی تەواوبوونی ماوەی خزمەتیان، خانەنشین بکرێن".

کوێستان محەمەد ڕاشی گەیایند: "هاوکات لیژنەکانی کار کاریان ئەوەیە بەدواداچوون بۆ ڕەوش و بارودۆخی کرێکاران بکەن، بۆ ئەوەی لە هەر شوێنێک پێشێلکارییان دەرهەق بکرێت، پێشێلکاران بدرێنە دادگا و بەدواداچوون بۆ کەیسەکانیان بکرێت و هاوکات بەریوەبەرایەتییەکانی کار سەردانی ەئو شوێنانە دەکەن بۆ ئەوەی بزانن ئەم کۆمپانیا، سۆپەرمارکێت و مۆڵانە چەند پێویستیان بە دەستی کار هەیە و لێرە لەڕێگەی بەریوەبەرایەتییەکانی ئێمەوە هەلیکار بۆ ئەو گەنجانە دەڕەخسێندرێت".








باسنیوز
Top