داعش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای خەڵکی كه‌ركووك دروست كردووه
به‌پێی راگه‌یاندراوێكى پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، و تێیدا هاتووه: به‌پێی زانیاریی هه‌وڵگری، پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق له سنوورى گوندى (سه‌ده)ى سه‌ر به پارێزگاى كه‌ركووك، ده‌ستیان به‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى بۆمبی چێندراوى داعشدا گرت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، بۆمبه چێندراوه‌كان جۆراوجۆرن و بریتین له 518 بۆمبی چێندراو، پاشان له‌لایه‌ن هەندەسەى سه‌ربازییه‌وه بۆمبه‌كان پووچه‌ڵ كرانه‌وه.
هه‌روه‌ها شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منیى عێراق، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، هێزه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركووك و پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق، هه‌ڵمه‌تێكى پشكنینیان بۆ زنجیره‌چیای مامه له سنوورى پارێزگای كه‌ركووك، به‌دیاریكراوى له هێڵی پێشووى پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا، بۆ پاككردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه له تیرۆریستان.
ئاشكراش كراوه، كه له ئه‌نجامدا ده‌ست به‌سه‌ر سێ مۆڵگه‌ى داعش و هه‌روه‌ها 32 بۆمبی چێندراوى داعشدا گیرا، پاشان له‌لایه‌ن هەندەسەى سه‌ربازییه‌وه بۆمبه‌كان پووچه‌ڵ كرانه و مۆڵگه‌كانیش تێكدران.
هاوكات به‌پێی راگه‌یاندراوێكى لیواى 61ی سه‌ر به حكوومه‌تى عێراق و تێیدا هاتووه، به پشتبه‌ستن به زانیاریی هه‌واڵگریی ورد، هێزه‌كانمان له سنوورى كه‌ركووك توانیان سێ چه‌كدارى داعش ده‌ستگیر بكه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، جموجۆڵ و كرده‌وه توندوتیژییه‌كانى داعش له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك له هه‌ڵكشاندایه و هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كانیش رووبه‌ڕووى چه‌كدارانى داعش نابنه‌وه.
ئه‌وه‌ش زانراوه، كه داعش كه‌م شه‌و هه‌یه له ده‌وروبه‌رى قه‌زاكانى حه‌ویجه و داقووق و دووبز كرده‌وه‌ى تیرۆریستى دژی هاووڵاتییان و هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌وه‌ش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانى پارێزگاى كه‌ركووك دروست كردووه، به هۆی ئه‌وه‌ى له هه‌ندێك ناوچه‌ى كه‌ركووك داعش به ئازادى ده‌سووڕێنه‌وه و دواهه‌مین هێرشی داعش بۆ سه‌ر هێزێكى پۆلیسی عێراقی، شه‌وى هه‌ینیى رابردوو بوو له ده‌وروبه‌رى ناحیه‌ى ره‌شادى سه‌ر به كه‌ركووك ،كه له ئه‌نجامى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق بریندار بوو.
له‌باره‌ى زۆریی جموجۆڵی داعشه‌وه له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك، شاخه‌وان ڕه‌ئووف، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه و ئاسایش له په‌رله‌مانى كوردستان-فراکسیۆنی گۆڕان ڕای گه‌یاند: ”جموجۆڵی داعش له ده‌وروبه‌رى كه‌ركووك بۆ نه‌مانى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌و ناوچانه، بۆیه داعش سه‌رى هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ده‌سووڕێنه‌وه، ده‌بێ كورد له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى ناوه‌ندى به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت رێك بكه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بگه‌ڕێته‌وه سنوورى كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر، بۆ پاراستنی دۆخى ئه‌منیى ئه‌و ناوچانه“.
هاوكات ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، داعش جگه له سنوورى كه‌ركووك، له ناوچه دابڕاوه‌كانی تریش جموجۆڵیان هه‌یه، بۆیه: ”پێویسته سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كورد هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بكات و كار بكات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ ناوچه دابڕاوه‌كان“.
پێوه‌ند به‌م باسه، نه‌جات حه‌سه‌ن، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك ڕای گه‌یاند: ”زیاتر له دوو ساڵ پێش ئێستا، حەیدەر عه‌بادى رای گه‌یاند داعش له عێراق كۆتایی پێ هاتووه، دوا شه‌ڕی بەرەیی له‌گه‌ڵ داعشدا له حه‌ویجه بوو، به‌ڵام داعش نه له عێراق كۆتایی هات و نه له حه‌ویجه‌ش، كاتێك كه له مووسڵیش هێزه عێراقییه‌كان شه‌ڕیان بوو له‌گه‌ڵ داعش، حه‌ویجه بووبووه ناوچه‌یه‌كى ئارام بۆیان و ئێستاش ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش هه‌ر له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكن و به‌دیاریكراوى له ده‌وروبه‌رى حه‌ویجه‌دان و بوونەتە مه‌ترسی“.
ڕاشی گه‌یاند، ”به‌شێك له چه‌كدارانى داعش له‌ناو شارى كه‌ركووكیشدا هه‌ن و به جلى مه‌ده‌نییه‌وه ده‌گه‌ڕێن و ده‌سووڕێنه‌وه و دۆخى ئێستای عێراقیش له‌باره بۆ ئه‌وان“.
باسنيوز
