دەمیرتاش: ئەگەر ئۆپۆزسیۆنێكی بوێر دروست ببێت ئاکەپە شکست دێنێت

دەمیرتاش: ئەگەر ئۆپۆزسیۆنێكی بوێر دروست ببێت ئاکەپە شکست دێنێت
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لە تازەترین دیمانەیەدا ئاماژە دەدات كە ئێستا ئۆپۆزسیۆن لە توركیا ئومێدی داوەتەوە بە خەڵك و ئەگەر بێت و ئەو ئۆپۆزسیۆنە بوێر و خاوەن بڕیار بێت، لە هەڵبژاردنی داهاتووی توركیا دەنگەكانی ئاكەپە دەچێتە خوار 20٪ و شكست دەهێنێت.

دەمیرتاش لە دیمانەیەكیدا بۆ رۆژنامەی (یەنی یەشام)ی توركی، گوتوویەتی: "پێویست دەكات هەدەپە لە رۆژئاوای توركیا زیاتر خۆی بسەلمێنێت و ئیدی رووی دەمی لە سیاسەتدا لەوان بێت و بە ئاشكرا ئەوەی مەبەستییەتی بیگەیەنێتە ئەوان".

هاوسەرۆکی پێشووی دەەپە ئاماژەی بەوەش كردووە: "خەڵکی توركیا بەهۆی بوونی ئەو ئۆپۆزسیۆنەی هەیە، ئومێدی هاتووەتەوە بەر، بۆیە ئەگەر پارتە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیا بوێر و خاوەن بڕیار بن، شكست بە ئاكاپە دەهێنن و دەنگەكانی دەچێتە خوار ٢٠٪".

لەبارەی تەندروستیی خۆیەوە ئاماژەی بەوە داوە، كە پزیشكەكان بە گوێرەی ئەو پشكنینەی بۆی دەكەن، چارەسەری پێ دەدەن، بەڵام وەكوو خۆی باسی دەكات ئەو لە زیندانە و لە زیندانیش وەك پێویست ناتوانێت چارەسەر وەربگرێت".

دەمیرتاش ئاماژە دەدات كە ئەو خاوەن مۆڕاڵێکی بەرز و ئیرادەیەكی بەهێزە و بە هیچ شێوەیەك ترسی نییە.












باسنيوز

Top