به‌رپرسێکی پارتی له خانه‌قین: حه‌شدی شەعبی و داعش هەموو سنووری نهفتخانهیان كۆنترۆڵ كردووه
گوتیشی: "حه‌شدی شەعبی و داعش هاتوون بۆ نه‌فتخانه و ئه‌مجاره به چه‌كی پێشكه‌وتوو و هامه‌ری سه‌ربازییه‌وه له نه‌فتخانه جێگر بوون و خه‌ڵكی ناو كهمپهكانیشیان به‌ناوی ئه‌منییه‌ته‌وه كردوونه‌ته ده‌ره‌وه، ئێستا نه‌فتخانه بووه‌ته دوو به‌شه‌وه و به‌شی خواری رۆژهه‌ڵاتی تا مه‌نده‌لی هه‌مووی تونێلی داعشه، خۆرهه‌ڵات و ناوچه‌كانی دیكه‌شی هێزی داعشی لێ جێگیر كراوه و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌شی به‌ده‌ست حه‌شدی شەعبییهوەیە، ماوه‌یه‌كه حه‌شدی شەعبیش ئاڵ‌وگۆڕیان پێ كراوه و هێزی سەربازیی مهغاویریی فه‌وجی 3یان هێناوه بۆ ئه‌و ناوچانه و ته‌نانه‌ت باره‌گای لقی 15ی خانه‌قینیش هێزی لێ جێگیر كراوه".
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا راشی گه‌یاند: "داعش له ناوچەکانی جه‌باره، قه‌ره‌ته‌په، گوڵاڵە (جەلەولا)، سه‌عدییه و حه‌مرین، بڵاوەیان پێ كراوە و به شه‌و هاتوچۆی تێدا ده‌كرێت و عه‌ره‌به سوننه‌كانیش هاوكارییان ده‌كه‌ن".
له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه له‌و ناوچانه ئەو بەرپرسەی پارتی ده‌ڵێت: " له سنووری ئه‌ودیوی سیروان و لای قه‌ره‌ته‌په‌ش پێشمه‌رگه‌ی لیوای 3و 5 ی لێیه و لیوای هاوبه‌شیش لە ئه‌مبه‌ری سیروان و بارەگای باوه مه‌حموود هه‌یه، کە تێكه‌ڵه له نێوان حه‌شدی شەعبی و پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه له حه‌شدی شەعبی گومانیان هەیە، چونكه سیقه‌یان نییه و له ئاماده‌باشیدان".
باسنيوز
