گوتەبێژی حکوومەت: لە ٩٠ رۆژدا یاسای چاکسازی دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە
جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند، ئەوان چاوەڕوانن یاسای چاکسازی لە لایەن سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە پەسەند بکرێت، دواتر لە وەقایعی کوردستانیدا بڵاو دەکرێتەوە و ڕێنمایی و پەیڕەوی تایبەت بە جێبەجێکردنی دەردەکرێت و ڕەوانەی وەزارەتەکان دەکرێت.
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پاش پەسەندکردنی پڕۆژەیاساکە و بڵاوکردنەوەی لەو ڕۆژنامەیە، لە ماوەی ٩٠ ڕۆژدا دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.
یاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، وەک بەشێک لە کارنامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە وەک پڕۆژەیەک ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و دواتر لە چەند کۆبوونەوەیەکدا پەرلەمان پەسەندی کرد.
باسنيوز
