وەزیری دارایی پەیامێک ئاراستەی بەشێک لە فەرمانبەران دەکات
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی بەسەرەوەیە تێیدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی گومرگ رێزوسوپاس ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەر و فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گومرگەکان کراوە.
وەزیری دارایی ئەوەشی خستووەتە روو، "ئەو سەرکەوتنە بەرچاوانەی لە بواری کۆکردنەوەی داهات دا بەشێوەیەکی پاک و روون بەدیتان هێناوە جێگای پێزانینمانە".
بەپێی رێنماییەکان هەر رێزوسوپاسنامەیەك، كە بە فەرمانبەر دەدرێت، وا دەكات مانگێك بەستنی سەرمووچەکەی پێش بخرێت.
پێشتر یاسین واحید، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورى رايگەیاندبوو، "ئەو رێز و سوپاسانەی لەلایەن وەزارەتەکانی تر بە فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی دەدرێن، بۆیان هەژمار ناکرێت".
باسنيوز
