لە گوندێكی سۆران ژن و مێردێك له چه‌ند خوله‌كێكدا گیانیان لەدەست دا
به‌پێى زانیارییه‌كان، بەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە 19/1/2020 لە گوندی زارگەلی ژنێك بە ناوی (سەروین) گیانى لەدەست دا، دوای چەند خوله‌كێك هاوسەرەكەشی بەناوی (حیكمەت مه‌لا مەحموود) بەرگە ناگرێت و ئەویش گیانى له‌ده‌ست دا، هەردووكیشیان لە گۆڕستانی گوندی زارگەلی بەخاكس پێردران.
لاى خۆیەوە د. مەقسوود ئیسماعیل، بەڕێوەبەری تەندروستیی سۆران، ڕايگەیاند: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانمان، گیان له‌ده‌ستدانى ئەم ژن و مێرده بەهۆی جەڵتەوە بووە، كە لەسەرەتاوە ژنه‌كە گیانی لەدەست داوە، دواتریش پیاوەكەی گیانی لەدەست داوە".
باسنيوز
