پەرلەمانی کوردستان بڕگەی تایبەت بە خانەنشینیی پلە باڵاکانی بە ٨٤ دەنگ پەسەند کرد

پەرلەمانی کوردستان بڕگەی تایبەت بە خانەنشینیی پلە باڵاکانی بە ٨٤ دەنگ پەسەند کرد
لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستاندا بڕگەی تایبەت بە خانەنشینیی پلە باڵاکان بە دەنگی ٨٤ ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

لە پەرلەمان ماددەی ٧ی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، بە دەنگی ٨٤ ئەندامی فراکسیۆنە جیاجیاکانی پەرلەمانی کوردستان پەسەند کرا.

پێشتر د. مەدحەت سلێمان، ڕاوێژکاری پەرلەمانی کوردستان رايگەیاندبوو، ”76 په‌رله‌مانتار ته‌مه‌نیان له‌ خوار 45 ساڵییەوەیە، بۆیه‌ له‌و ژماره‌یه‌، هیچیان یاسای خانه‌نشینی نایانگرێته‌وه‌، بەڵام ئه‌مه‌ یه‌کلا نه‌کراوه‌ته‌وه‌ که‌ له‌ داهاتوودا چه‌ندیان پێ ده‌درێت؟“.

ڕوونیشی کردەوە، به‌پێی یاساکه‌، ئه‌وه‌ی 15 ساڵ خزمه‌تی هه‌بێت و ته‌مه‌نی لە سەرووی 45 ساڵەوە بێت، بە 50%ی مووچەکەی خانەنشین دەکرێت، بەڵام ئەوەی لە 45 ساڵ کەمتر بێت و خزمەتیشی کەمتر بێت، ئەوا ڕێژەکە دادەبەزێت بۆ 25%.

ئەوەشی نەشاردەوە کە ساڵانی خزمەت و دەرماڵە و بڕوانامە و چەند بابەتێکی دیکە کاریگەرییان لەسەر مووچەی خانەنشینیی پەرلەمانتاران دەبێت، بەڵام ”سەرجەم ئەم بابەتانە لە کۆبوونەوەی داهاتوودا ڕێک دەخرێنەوە، هێشتا نازاندرێت خانەنشینیی پەرلەمانتاران بە دیاریکراوی چەندە“.

راوێژکارەکەی پەرلەمانی کوردستان جەختی کردەوە کە پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی، ڕاوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی و تەنانەت پەرلەمانتارانی پێشووش دەگرێتەوە.











باسنيوز
Top