سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا كرد
لە دیدارێکدا پەرەسەندنەکانی عێراق و ھەرێمی كوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کران.
جەختیش لەسەر گرنگیی بەردەوامیدان بە هاوکاریکردن و هەماهەنگیکردن لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش کرایەوە.
هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی عیراق و ناوچەکە و باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی وچارەسەر کردنی بنەڕەتی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو.
باسنيوز
