ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق لە هەولێر گفتوگۆ دەکەن

 ئەمڕۆ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق لە هەولێر گفتوگۆ دەکەن
دوێنێ شاندێکی باڵای وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی عێراق گەیشتنە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و ئەمڕۆ کۆبوونەوەی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عێراق بەڕێوەدەچێت.



سامی جەلال، بەڕێوبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەونیدا رایگەیاند: "شاندەکەی بەغدا تەنیا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندی و هەماهەنگییەکانی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات".



گوتیشی: "سبەی کۆبوونەوەکان لەگەڵ شاندەکە دەستپێدەکات و تەوەرەکانی گفتوگۆش دیاری دەکرێن".



شیاوی ئاماژە پێدانە شاندە باڵاکەی عێراق لەلایەن رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەکی بەرپرسی باڵای دیکەی حکوومەتی هەرێمەوە لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازییان لێکرا.










باسنيوز
Top