كافتریای ڕاسكاس گەورترین شاشەی دانابوو

كافتریای ڕاسكاس گەورترین شاشەی دانابوو


بە درێژایی ڕۆژانی یارییەكانی مۆندیالی ساڵی 2026ی وڵاتی ئەمریكا، لە شاری هەولێر كافتریایەك لە سەر ئەركی خۆی گەورەترین شاشەی سینەمایی دانابوو بۆ هەوادارانی وەرزشی بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی مۆندیاڵ سەیری یارییەكان بكەن لە كەشێكی فینك و ئارام، كافتریای ڕاسكاس هەڵسا بە دانانی گەورەترین شاشەی تەلەفزیۆنی بۆ ئەوەی لە یارییەكانی مۆندیال سەردانی كەرانی لەم خۆشییە بێبەش نەبن، لەم بارەشەوە بۆتان جەوهەر خاوەنی كافتریای ڕاسكاس بۆ گوڵان میدیا گوتی: ئێمە لە سەرەتای دەستپێكی یارییەكانی مۆندیالی ئەمساڵ هەڵساین بە دانانی گەورەترین شاشە كە درێژەیەكی 15مەتر دەبوو ڕۆژانە خەلكێكی زۆر رووی لە ئێمە دەكرد بۆ بینینی یارییەكان، ئەم شاشەیە بە نرخی دەهەزار دۆلار ئامادەمان كردبوو بۆ هەوادارنی وەرزشیی و یاری كۆتایش نزیكەی هەزار كەس لە ڕێگەی ئەم شاشەوە سەیری یاری كۆتایی نێوان ئەرجەنتین و ئیسپانیاین كرد، بەڵێن دەدەین بۆ جامی یارییەكانی ئەوروپاش هەمان كار دووبارە دەكەینەوە ئمانجمان خزمەت كردنی هەوادارانی وەرزشییە بۆ بینینی یارییە خۆشەكان.

كافتریای ڕاسكاس گەورترین شاشەی دانابوو
Top