28ی ئاب ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکی دیکەی خەڵکی کوردستانە

 28ی ئاب ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکی دیکەی خەڵکی کوردستانە
ئەمڕۆ 28ـی ئاب 31 ساڵ بەسەر گولەبارانکردنی 33 کەس لە دانیشتوانی گوندی کورێمێی سنوری پارێزگای دهۆک تێدەپەڕێت.

دوای 31 ساڵ بەشێک لەگوندنشینان کە ئەوکات منداڵبون و بەچاوی خۆیان کۆمەڵکوژییەکەیان بینیوە چۆنیەتی روداوەکە و دڕندەیی بکوژان دەگێڕنەوە.

یەکێک لەو کەسانەی کە لەوکاتەدا منداڵبوە دەگێڕێتەوە ئەوکات کە بڕیای گولەبارانکردنی درابو و تەمەنی تەنها 12 ساڵان بوە، بەڵام توانیویەتی خۆی بشارێتەوە و خۆی لەکۆمەڵکوژییەکە رزگاربکات.

ئەو رزگاربوە رایگەیاندوە 31 ساڵە سوپاسی خودا دەکەم، دەرفەتی ژیانی پێدامەوە، ئەوکات نێوانی من و مردن تەنیا 5 خولەک بوو.

لەهەشتاکانی سەدەی رابردو، بەشێک لەهاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەر شاڵاوی کوشتن و بڕینی حکومەتی ئەوکاتی عێراق کەوتن و تائێستاش ئاشەوارەکانی ئەو کاولکارییە ماوە و بەردەوامە.
Top