سبه‌ی گفتوگۆی وه‌زیرانی ناوخۆی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ستپێده‌كات
گوتیشی: سبەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ شاندەکە دەستپێدەکات و تەوەرەکانی گفتوگۆش دیاری دەکرێن.
ئه‌مڕۆ یاسین یاسری، وه‌زیری ناوخۆی عێراق به یاوه‌ری شاندێك، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
یاسین یاسری، له‌لایه‌ن رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
هه‌ولێر و به‌غدا، دووپات له پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوانیان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان ده‌كه‌نه‌وه و سه‌ردانی وه‌زیری ناوخۆی عێراق و شاندی یاوه‌ریشی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه.
ئه‌مڕۆش باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به عێراق ئاماژه‌ی به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرد و رایگه‌یاند، پشتگیری به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سەعد مەعن، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەبارەی هەماهەنگی ئەمنی دەکرێت.
گوتیشی: هەردوولا گفتوگۆ لەبارەی ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری و هەماهەنگی لە دۆسیەکانی تاوان دەکەن.
گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق هه‌روه‌ها گوتی: لە پرسی سنووردا ئێمە وەک حکوومەتی عێراق دەمانەوێ سنووری عێراق و وڵاتان رێکبخەین بە تایبەتی سنوور لەگەڵ سووریا کە لەمەشدا هەرێمی کوردستان رۆڵی دەبێت.
