فەرمانی گرتن بۆ ژمارەیەك راوچی ماسی ده‌رده‌چێت
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ڕاپەڕین لە راگەیەنراوێکدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، تیمە گەڕۆکەكانیان لەسەر دەریاچەی دوکان (قەرەن ئاغا) توانیان سەرپێچیکارێك دەستگیربکەن کە خەریکی راوی ماسی بوونە بە تۆڕ.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌راپه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه دەڵێت: "دوای هەستنەکردن بەبەرپرسیاریەتی، سەرپێچیکارەکە هەستاوە بە ڕاوکردنی ژمارەیەکی زۆر لەماسی کە لە سەرەتای وەرزی گەرا دانانیاندا بوون".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه، بۆ بەمەبەستی سزادانی یاسایی، پەڕاوی ڵێکۆڵینەوە بۆ راوچییه‌كه رێکخراوه و دواتر لەلایەن دادوەری لیکۆڵینەوەی رانیە بڕیاردرا بە ڕاگرتنی سەرپێچیکارەکە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، دادوەر فەرمانی گرتنی بۆ ژمارەیەك کەسی دیكه دەرکردووە کە لەو کاتەدا هاوکاری سەرپێچیکارەکە بوون لە راوکردنی ماسییەکاندا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، دادوه‌ری بڕیاری فڕۆشتنی ماسییەکانی داوه بە شێوەی زیادکردنێکی ئاشکرا لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە.
k24-
