بەهۆی داڕمانی کانگایەكی زێر 11 كەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی داڕمانی کانگایەكی كۆنی زێر لە ویلایەتی دەریای سووری سودان، 11 كرێكار گیانیان لەدەستدا و 30ی كەسی دیکەش برینداربوون.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە سودان هێشتا لە شەڕی ناوخۆدا تێوەگلاوە و کانگا نەریتیەکان بە تایبەتی کانگاکردنی زێڕ لە بەشێک لە وڵاتەکەدا بەردەوامە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ڕووداوێکی جیادا، ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئەیلول، کانگایەكی زێڕ لە ناوچەیەکی دوورەدەست لە باکووری شاری ئەلنەحود لە ویلایەتی کۆردۆفانی ڕۆژئاوای سودان داڕما و بەهۆیەوە لانیکەم 60 کەس گیانیان لەدەستدا.
گوڵان: سەردار خەلیل
