سعودیە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن چڕتر دەکاتەوە

سعودیە هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر پێگەکانی حوسییەکان لە یەمەن چڕتر دەکاتەوە

 

 

دوای زیادبوونی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان، هێزی ئاسمانی عەرەبستان پێگەکانی ئەو گرووپەی لە چەند ناوچەیەکی یەمەن کردە ئامانج.

بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕی هێرشەکانی نێوان سعودیە و حوسییەکان چڕتر بووەتەوە و فڕۆکە جەنگییەکانی سعودیە چەند جارێک پێگەکانی ئەو گروپەیان بۆردومانکردووە.

ئەم هێرشانە دوای شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن حوسییەکانەوە هاتە سەر خاکی سعودیە. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا حوسییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئامانجەکانیان لە ڕیاز و چەند شار و دامەزراوەیەکی دیکەی سعودیە کردۆتە ئامانج و هەروەها بەرپرسانی سعودیە ڕایانگەیاندووە کە ژمارەیەک مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ڕێگرییان لێکراووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top