چەند تەقینەوەیەکی گەورە لە کۆگایەکی تەقەمەنی لە باکووری سوریا ڕوودەدەن
میدیاکانی دەوڵەتی سوریا بڵاویانکردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 21ی ئەیلول، زنجیرەیەک تەقینەوە لە بنکەیەکی سوپا لە جەرگەی حەلەب لە باکووری سوریا ڕوویاندا، لانیکەم چوار کەس برینداربوون.
هۆکاری تەقینەوەکان کە ئاژانسی هەواڵی دەوڵەتی سوریا سانا ڕایگەیاندووە کە لە "بنکەیەکی سوپا" لە نزیک شاری ئەلعەیس ڕوویداوە، تا ئێستا ڕوون نییە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو هاووڵاتیی مەدەنیش تووشی "گرفتی کاتی هەناسەدان" بوون و هاووڵاتییەکی دیکەش لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە شوێنی تەقینەوەکە بەهۆی ڕووداوێکی ئۆتۆمبێلەوە بریندار بووە.
شایانی باسە ڕۆژی هەینی تەقینەوەیەک کە سەرچاوەکەی نادیارە لە بنکەیەکی سەربازی لە پارێزگای دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزۆر ١١ کەس کوژران.
سەرەتای ئەم مانگە تەقینەوەیەک لە کۆگایەکی چەکی وەزارەتی بەرگری سوریا لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا ڕوویدا و بووە هۆی کوژرانی ١٤ کەس و برینداربوونی ١١ کەسی دیکە.
گوڵان: سەردار خەلیل
