مه‌لا به‌ختیار: له‌وانه‌یه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتن واژۆ بكه‌ن
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا، له هه‌ولێر گوتی: "له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی پارتی و یه‌كێتی به‌شی زۆری كۆسپه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن".
ئاشكراشی كرد، به گوێره‌ی زانیارییه‌كانى، یه‌كێتی ئاماده‌ی واژۆكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌یه له‌گه‌ڵ پارتی.
مه‌لا به‌ختیار دووپاتی له‌وه‌ش كرده‌وه، زانیاری نییه كه پارتی ڤیتۆی له‌سه‌ر كاندیده‌كانی یه‌كێتی هه‌بووبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه گفتوگۆ له باره‌ی كاندیده‌كان كراوه.
گوتیشی: "پێشتر گوتم هه‌ر سێ لایه‌نه‌كه (پارتی – یه‌كێتی و گۆڕان)، رێككه‌وتنی ستراتیژی بكه‌ن و به یه‌كه‌وه كار بكه‌ن، ئێستاش ئه‌زموونی هه‌مووانی تاقیكرده‌وه، هه‌موولایه‌ك ئاماده‌یه باشتر له جاران بیر له رێككه‌وتنی ئه‌و سێ لایه‌نه و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش بكرێته‌وه".
k24-
